پارتی چۆن باسی ئەنجامی دانوستانەکانی بەغدا دەکات؟
(0) /
شاندێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە لە بەغدایە و تا ئێستا چەندین کۆبوونەوەی لە گەڵ لایەنە عێراقییەکان هەبووە.
ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بە دانوستانی شاندی حیزبەکەی ڕایگەیاند کە دانوستانەکان لە سەر ڕەوشی ئێستای عێراق و پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بووە و هەموو هەوڵێکی پارتی بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسییە بە شێوەی ئاشتییانە و دانوستان و لێک تێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان.
ناوبراو وتی کە دانوستانەکانی نێوان پارتی و لایەنە عێراقییەکان قۆناغی باشی بڕیوە و گەشبینین بەوەی کە ئەنجامی باش و ئەرێنیی دەبێت بۆ پرۆسەی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق./.
تێبينيێك بنێرە: