چین چارەسەری قەیرانی ئۆکرانیای ڕاگەیاند
(0) /
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی کە ئەمریکا و ناتۆ وەک تاوانبارانی قەیرانی ئۆکرانیا، کلیکی چارەسەرکردنیشیان لە دەستە.
ژائۆ لیجان وتی کە هیوادارین ئەمریکا و ناتۆ وەک تاوانبارانی قەیرانی ئۆکرانیا بتوانن بیر لە چارەسەرکردنیشی بکەنەوە.
ناوبراو وتی کە کلیلی چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە لە دەستی ئەمریکا و ناتۆدایە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی کە پێویستە ئەمریکا و ڕێکخراوی ناتۆ ڕاستگۆیانە بەرپرسیاریەتی قبووڵ بکەن و هەوڵی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان بدەن.
ژائۆ لیجیان وتی کە سیاسەتی پەرەپێدانی ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات، سەرەکیترین هۆکاری قەیرانی ئۆکرانیایە./.
تێبينيێك بنێرە: