مەسعود بارزانی و لاهور شێخ جەنگی کۆدەبنەوە
(0) /
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بڕیاریداوە کە لە گەڵ هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆببێتەوە.
شێخ مەحمود حەفیدزادە ڕایگەیاندووە کە مەسعود بارزانی بەڵێنیداوە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی لە گەڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی کۆببێتەوە.
حەفیدزادە کە سەرقاڵی هەوڵی نێوەندگێڕییە لە نێوان پارتی و یەکێتی، ڕایگەیاندووە کە بارزانی چەندین تێبینیی لە سەر ئامادەکاری بۆ ئەو کۆبوونەوە هەبووە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە پەیامەکە بە دەستی لایەنی بەرامبەر گەیشتووە.
ڕاشیگەیاندووە کە نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیە هەوڵێکی زۆر دەدات./.
تێبينيێك بنێرە: