ئیمارات لە سەر سەردانەکەی بەشار ئەسەد ڕوونکردنەوە دەدات
(0) /
پاش سەردانەکەی سەرۆک کۆماری سوریا بۆ ئیمارات، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئیمارات بۆ کاروباری دیپلۆماسی ڕایگەیاند کە ئەم سەردانە لە پێناو متمانەی ئەبوزەبی بە پەیوەندی سیاسی و سیاسەتی باز کراوە.
ئەنوەر قەرقاش ڕاوێژکاری سەرۆکی ئیمارات بۆ کاروباری دیپلۆماسی لە سەر سەردانەکەی بەشار ئەسەد بۆ ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: ئیمارات بەردەوام درێژە بە سیاسەتی تایبەتی خۆی بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و کاریگەری ڕۆڵی وڵاتانی عەرەبی لە چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە دەدات لە بەر ئەوەی کە هەلومەرجەکە پێویستی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنێکی تایبەت هەیە کە وڵاتانی عەرەبی لە پەراوێزکەوتن دوور بخاتەوە.
قەرقاش وتی: سەردانەکەی بەشار ئەسەد بۆ ئیمارات بۆ کاریگەریی ڕۆڵی وڵاتانی عەرەبی لە دۆسیەی سوریا بووە و ئەم قۆناغەش بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری و دەستەبەرکردنی داهاتووی ناوچەکە و گەلانی پێویستی بە هەنگاوێکی بوێرانە هەیە./.
تێبينيێك بنێرە: