دەنگ بە کۆمەڵی دادگەری دەدەن؛ بزووتنەوەى پەیوەندیی ئیسلامی لە بازنەی هەڵەبجە کشایەوە
(0) /
ڕوانگە - بزووتنەوەى پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان لە بازنەی هەڵەبجە کشایەوە و بڕیاریدا بەشداریی لە هەڵبژاردندا نەکات. ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە دەڵێت: "دەنگی ئیسلامییەکان پەرت ناکەین و دەنگ بە بەربژێرانی کۆمەڵی دادگەری دەدەین."
کۆمەڵى دادگەریی کوردستان و بزووتنەوەى پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە، 23-09-2024، کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانییان کرد و تێیدا بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی کشانەوەی خۆی لە بازنەی هەڵەبجە راگەیاند: "پاڵپشتیی لیستی کۆمەڵی دادگەری دەکەین."
بزووتنەوەى پەیوەندیی ئیسلامیى کوردستان رایگەیاند، "لە سۆنگەی پەرتنەبوونی دەنگ و مسۆگەرکردنی پێگەی ئیسلامییەکان لە هەڵەبجە، بڕیارمان داوە، لە هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەى پەرلەمانى کوردستان دا، دەنگ بە لیستى کۆمەڵى دادگەری و بەربژێرەکانی بدەین."
کۆمەڵى دادگەریى کوردستان، هەڵوێستى بزووتنەوەى پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستانی بەرز نرخاند و هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا قەڵغانی رێزى پێشکێشی بەربژێرانی لیستى بزووتنەوەى پەیوەندى کرد.

تێبينيێك بنێرە: