ئەمریکا: عێراق داوای جێگیرکردنی هێزی لە ئێمە و ناتۆ کردووە

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا عێراق


Mar 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی سنتکۆم ڕایگەیاند کە حکومەتی عێراق نەک تەنیا داوای مانەوەی هێزەکانی ئەمریکای کردووە بەڵکوو داوای لە ناتۆش کردووە هێزەکانی لەم وڵاتەدا جێگیر بکات.

ژنڕاڵ مەک کێنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی کە نازانم هێزەکانی ئەمریکا تا کەی لە سوریا دەمێننەوە و ئەمەش پەیوەندی بە ناوەندی بڕیارەوە لە واشنتن و دۆخی سوریا و ناوچەکەوە هەیە.

ناوبراو وتی کە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە سەر داوای حکومەتی ئەم وڵاتە بووە و بەغدا تەنانەت داواشی لە ناتۆ کردووە کە هێزەکانی لە عێراق جێگیر بکات.

مەک کێنزی وتی کە سەرجەم چالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکا بە ڕاوێژی حکومەتی عێراقە.

ئەو ژنڕاڵە ئەمریکییە وتی کە ئەمریکا هەوڵی واژۆکردنی ڕێکەوتنێکی ئەمنی ئاسایی لە گەڵ عێراق دەدات./.