ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات ئێس 400 ی ڕووسی ڕەوانەی ئۆکرانیا بکات

(0) / / ئەورووپا / ئۆکرانیا


Mar 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا بە نافەرمی داوای لە تورکیا کردووە سیستەمی بەرگری مووشەکیی ئێس 400 ی ڕووسی ڕەوانەی ئۆکرانیا بکات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری سێ سەرچاوەی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا داوایکردووە تورکیا سیستەمی ئێس 400 ی خۆی کە پێشتر لە ڕووسیاوە هاوردەی کردووە ڕەوانەی ئۆکرانیا بکات تا ئەو وڵاتە شەڕی ڕووسیای پێبکاتەوە.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە داواکارییەکەی ئەمریکا پێشتر لە میانەی سەردانەکەی وندی شرمەن جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەنکەرە باس کراوە.

حکومەتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆبایدن داوای لە هاوپەیمانەکانی خۆی کردووە کە کەرەستەی سەربازی و سیستەمی بەرگری مووشەکیی ئێس 300 یان 400 ی ڕووسیایان هەیە، ئەو چەکانە بۆ شەڕی مۆسکۆ ڕەوانەی ئۆکرانیا بکەن./.