لێژنەی لێکۆڵینەوەی هێرشەکەی هەولێر لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی کۆدەبێتەوە

(0) / / ئاسیا / تەحسین خەفاجی


Mar 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند کە لێژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی کۆدەبێتەوە.

تەحسین خەفاجی پاش بەسەرکردنەوەی شوێنی ڕووداوەکەی هەولێر لە لایەن قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقەوە جەختیکردەوە کە ئەو شاندە بە فەرمانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان سەردانی هەولێری کردووە.

ناوبراو وتی کە لێژنەکە دەستی کردووەتەوە لێکۆڵینەوە و لە گەڵ خاوەن مالەکەی هەولێر و بەپرسانی پارێزگاکە کۆبووەتەوە و لە داهاتووشدا لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی کۆدەبێتەوە و زانیارییەکانیش دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکرێتەوە./.