بەردەوامی پێشێلکردنی سەروەری عێراق: تورکیا هێزێکی نوێی ناردووەتە خاکی هەرێم

(0) / / كوردستان / تورکیا هەرێمی کوردستان


Mar 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە بەردەوامی دەسدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر دەسەڵات و سەروەری عێراق، هێزێکی سەربازیی نوێی ئەم وڵاتە گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەکی خۆجێی ڕایگەیاندووە کە ئەنکەرە هێزی سەربازی و کەرەستەی نوێی هێناوەتە پارێزگای دهۆک.

ئەو هێزانەش 30 ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای تورکیا بوون کە گەیشتوونەتە ناوچەی کانی ماسی لە قەزای ئامێدی.

هێزە سەربازییەکەی تورکیا لە ڕێگای سنورە وشکانییەکانەوە هاتوونەتە خاکی هەرێمی کوردستان و شوێنی هێزی پێشووی ئەو وڵاتەیان نەگرتووەتەوە./.