تورکیا داوای فڕۆکەی ئێف 35 لە ئەمریکا دەکات

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا تورکیا


Mar 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وتی کە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا پێویستە بە بێ هیچ پێش مەرجێک، فڕۆکەی شەڕکەری ئێف 35 و سیستەمی بەرگری مووشەکیی پاتریۆت ڕادەستی ئەنکەرە بکەن.

فەخرەدین ئاڵتون وتی کە تورکیا کەوتووەتە یەکێک لە مەترسیدارترین ناوچەکانی جیهان و پێویستی بەوە هەیە کە چەکی پێشکەوتوو لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاواوە وەربگرێت.

ناوبراو ڕەخنەی لە سیاسەتی ئەمریکا لە بەرامبەر تورکیا گرت و وتی کە ئێمە یەکەم وڵات بووین کە داوای کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکیی پاتریۆتمان کرد بەڵام بە هۆی ڕادەستنەکردنی ڕوومان هێنایە کڕینی سیستەمی ئێس 400 لە ڕووسیا.

ئەو بەرپرسەی تورکیا وتی کە خەڵکی ئێمە بە باشی ئەوەیان لە بیر ماوە کە چۆن لە کاتی قەیرانەکاندا بە تایبەت لە ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی تورکیا و ڕووسیا، ڕۆژئاوا سیستەمەکانی پاتریۆتی کشاندەوە و بە پێی ئەم ئەزموونە، هیچ بەڵێنێکی نافەرمی لە لایەن تورکیاوە بە جیدی وەرناگیرێت./.