پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان، چوارچێوەی هەماهەنگی نامەیەکی ڕادەستی دەستەی سەرۆکایەتی کرد
(0) /
چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان نامەیەکی ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کردووە کە ناوەڕۆکەکەی واژۆی 126 ئەندامی پەرلەمانە بۆ بایکۆتکردنی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
ئەو 126 ئەندامەی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی ڕایانگەیاندووە کە بەشداری لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا ناکەن.
هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی چوار سەرۆک فراکسیۆنی ناردووەتە هۆڵی دانیشتنی پەرلەمان بە مەبەستی چاودێریکردنی دانیشتنەکە و دڵنیابوون لە تەواوبوونی نیسابی یاسایی لە ئەگەری بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە./.
تێبينيێك بنێرە: