سەرۆک کۆماری عێراق هەڵنەبژێرا

(0) / / ئاسیا / سەرۆک کۆماری عێراق چوارچێوەی هەماهەنگی


Mar 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە شکستی هێنا.

لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ شەممە 26 ی ئاداری 2022 تەنیا 202 ئەندامی پەرلەمان ئامادە بوون و بە هۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دواخرا.

پێش دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگی لە نامەیەکدا بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بایکۆتی فەرمی 126 ئەندامی پەرلەمانی ڕاگەیاندبوو.

پێشبینی ناکرێت پەرلەمان بە بێ ڕێکەوتنی لایەنەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا سەرکەوتن بە دەست بێنێت./.