پارتی بارەگاکەیی لە بەغدا ڕووخاند

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان


Mar 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان بارەگاکەیی لە شاری بەغدا ڕووخاندووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ سێ شەممە پارتی دیمۆکراتی کوردستان وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر هێرشەکەی دوێنێی سەر بارەگاکەیی و لاوازبوونی هێزە ئەمنییەکانی بەغدا لە پاراستنی، فەرمانی ڕووخانی ئەو بارەگایەی داوە.

تویتێکی نایف کوردستانی بووە هۆی هێرشی ژمارەیەک لە خەڵکی بەغدا بۆ سەر بارەگای پارتی لەو شارە و دواتر بەرپرسانی باڵای ئەم حیزبە ڕایانگەیاند کە ئەو کەسە دەستبەسەر کراوە و پەیوەندی بە هەڵوێستی فەرمی پارتییەوە نییە./.