پارتی و سوننەکان لە سەر دەستپێشخەرییەکەی سەدر چی دەڵێن؟
(0) /
هەر یەک لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سیادەی سوننە، پاڵپشتی خۆیان بۆ سەرۆکی ڕەوتی سەدر دووپات کردەوە و ڕایانگەیاند کە هیچ حکومەتێکی بەهێز بە بێ ڕەوتی سەدر لە عێراق پێک ناهێندرێت.
ئەو دوو لایەنەی هاوپەیمانی سێقۆڵی سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایانگەیاند کە ئەوان پابەندی ڕێکەوتنەکەیان لە گەڵ ڕەوتی سەدر دەبن و جەختیش لەوە دەکەنەوە کە حکومەت بە بێ سەدرییەکان پێک ناهێندرێت.
پارتی و سیادە هەروەها جەختیان لە سەر پێویستی وتووێژی نیشتمانیی بونیاتنەرانە لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان بە بێ دەستێوەردانی دەرەکی کردەوە./.
تێبينيێك بنێرە: