ئەمریکا: لە 155 وڵاتی جیهاندا 400 هەزار سەربازمان هەیە

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا


Apr 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا وتی کە لە ئێستادا لە 155 وڵاتی جیهاندا 400 هەزار سەربازمان هەیە.

ژنڕاڵ مارک میلی ڕۆژی سێ شەممە ڕووسیا و چینی بەوە تۆمەتبار کرد کە هەوڵی گۆڕینی سیستەمی ئێستای جیهان دەدەن.

ناوبراو وتی: ڕووسیا و چین دوو وڵاتی بەهێزن لە بواری سەربازیدا و ویستی ئەوەیان هەیە گۆڕانکاری لە جیهاندا بخوڵقێنن.

سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا وتی کە هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا هەڕەشەیە لە سەر هەموو جیهان.

ناوبراو سەبارەت بە ئێرانیش وتی کە ئەم وڵاتە بەردەوام هەڕەشەیەکی گەورەی ناوچەیی بۆ ئەمریکا بووە./.