چەند حیزبێک پاڵپشتی لە یەک بازنەیی لە هەڵبژاردنەکانی کوردستان دەکەن

(0) / / كوردستان / پەرلەمانی کوردستان


Apr 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

سێ حیزبی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی خۆیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا دەربڕی و جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێت پرۆسەکە لە سەر بنەمای دوایین هەڵبژاردن و یەک بازنەیی بەڕێوە بچێت.

بەختیار کەریم ئەندامی ئەنجومەنی پارتی سۆسیاڵ دیمۆکراتی کوردستان وتی کە ئێمە لە گەڵ ئەوەداین کە هەڵبژاردنەکانی کوردستان بە یەک بازنەیی بەڕێوە بچێت، داواش دەکەین کۆمیسیۆن هەموار بکرێتەوە و لە سەر بنەمای هەڵبژاردنەکانی پێشوو حیزبەکان بەشداری بکەن.

هەروەها عەەبدوڵڵا وەرتێ ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان وتی: لە پێناو پاراستنی دەنگی هاووڵاتیانی کوردستان ئێمە لە گەڵ یەک بازنەیی هەڵبژاردنەکانین، پێمان وایە کە پێویستە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت.

هاوکات گۆران جەلال ئەندامی ئەنجومەنی گشتی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان وتی کە زەحمەتکێشان و شیوعی و پارتی گەلی کوردستان بە هاوبەشی وەک سێ پارتی چەپ دیدی خۆمان بۆ سێ بابەت داوە بە پەرلەمان، یەکەم هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت، دووەم کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کارا بکرێتەوە و سێهەم یەک بازنەیی پەیرەو بکرێت و دەنگی حیزبەکان بە فیڕۆ نەچێت./.