ئاوات شێخ جەناب دەستی لە کار نەکێشاوەتەوە، تەنیا نیگەرانە

(0) / / كوردستان / ئاوات شێخ جەناب


Apr 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و ئەندامی تیمی گۆڕان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە تا ئێستا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی دەست لە کار کێشانەوەی پێشکەش بە حکومەت و گۆڕان نەکردووە و تەنیا نیگەرانییەکانی بە جڤاتی نیشتمانی گەیاندووە.

 دانا عەبدولکەریم بە کەناڵی ڕووداوی ڕاگەیاند کە لە کۆبوونەوەی تیمی گۆڕان و پارتی لە حکومەت باسی هەڵسەنگاندنی ڕێکەوتنی نێوان هەر دوو لا و نیگەرانییەکانی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی کراوە.

بە وتەی دانا عەبدولکەریم، ڕێکەوتنەکەی گۆڕان و پارتی نیوەی جێبەجێ کراوە.

وتیشی کە ئاوات شێخ جەناب لە ململانێکانی نێوان پارتی و یەکێتی نیگەرانە کە کاریگەری خەراپی لە سەر وەزارەتی دارایی هەبووە./.