جۆنسۆن: دەبێت پوتین لە ئۆکرانیا شکست بێنێت
(0) /
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا وتی کە پوتین بووەتە هەڕەشەیەک بۆ ئەورووپا و دەبێت لە ئۆکرانیا شکست بێنێت.
بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕۆژی هەینی وتی کە لەندەن و بەرلین بڕیاری ئەوەیان داوە کە سزای نوێ بە سەر ڕووسیادا بسەپێنن.
جۆنسۆن وتی کە پاڵپشتی لە بڕیارەکەی ئەڵمانیا بۆ جۆربەجۆرکردنی سەرچاوەکانی وزە و ڕاگرتنی هاوردەی گازی ڕووسیا دەکەین.
ناوبراو وتی کە پوتین هەڕەشەیەکی جیدییە لە سەر ئەورووپا و دەبێت لە ئۆکرانیا شکست بێنێت.
سەرۆک وەزیرای بەریتانیا وتی کە چەک و کەرەستەی بەرگری پێویست بۆ ئۆکرانیا دابین کراوە.
ناوبراو ڕەتیکردەوە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا هۆکاری درێژەپێدانی شەڕی ئۆکرانیا بن./.
تێبينيێك بنێرە: