پارتی لە سەر بەڕێوەبردنی هەرێم پێشنیارێکی نوێی بە یەکێتی داوە
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە باشترە تا پاش هەڵبژاردنەکان شێوازی ئیدارەدانی هەرێم بگۆڕدرێت و زۆنی سەوز لە لایەن قوباد تاڵەبانییەوە سەرپەرشتی بکرێت و زۆرنی زەردیش لە ئەستۆی مەسرور بارزانی بێت.
پێشنیارەکەی پارتی ئەوەیە کە قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی کۆکردنەوە و گەڕاندنەوەی داهات و پرۆژەکانی زۆنی سەوز بکات تا بۆ خەڵک ڕوون ببێتەوە کێ دەستی بە سەر داهاتدا گرتووە.
ئەگەر یەکێتی ئەو پێشنیارە قبووڵ بکات، ئیدارەی زۆنی سەوز تا پاش هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە ئەستۆی یەکێتی دەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: