وەزیری دەرەوەی ئیتالیا: شەڕی سێهەمی جیهانی دەستیپێکردووە

(0) / / ئەورووپا / ئۆکرانیا


Apr 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ئیتالیا سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا وتی کە شەڕی جیهانی دەستیپێکردووە و تەنیا لە ئێستادا ڕەهەندەکەی سەربازی نییە.

لۆئیجی دی مایۆ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا وتی کە ئێمە پاڵپشتی لە بەشداری سەربازیی ناتۆ لە شەڕی ئۆکرانیا ناکەین لە بەر ئەوەی کە شەڕەکە بەرفراوانتر دەکات، ئێمە لە ئێستادا لە شەڕێکی جیهانیداین و تەنیا بواری سەربازی لە خۆ ناگرێت.

وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکا بە هەموو شێوازێک پاڵپشتی ئۆکرانیا دەکەن و سزا و گەمارۆکانیان لە دژی ڕووسیاش زیانی بە ئابوری جیهان بە گشتی گەیاندووە./.