ئێران باڵیۆزێکی نوێی بۆ عێراق دەستنیشان کرد

(0) / / ئاسیا / ئێران عێراق


Apr 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە باڵیۆزی نوێی ئەو وڵاتە لە عێراق دەستنیشان کراوە.

بە وتەی سەعید خەتیب زادە، محەممەد کازم ئالی سادق وەک باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دەستنیشان کراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا کارەکانی دەست پێدەکات.

ناوبراو پێشتر دیپلۆماتکاری باڵای باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا بووە./.