چوارچێوەی هەماهەنگی لە دژی سەدر بڕیارێکی دەرکرد

(0) / / ئاسیا / چوارچێوەی هەماهەنگی


Apr 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان ڕاگەیاند کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی کە سەر دۆخی ئێستا بگەنە لێک تێگەیشتن لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە.

لە ڕاگەێندراوێکی ڕۆژی سێ شەممەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا هاتووە کە هەوڵی تاکڕۆیی لە دەسەڵات و پەراوێزخستنی لایەنەکانی دیکەمان نەداوە و بە هیچ وادەیەکی دیاریکراوی پێکهێنانی حکومەتیش پابەند نابین لە بەر ئەوەی کە ئەوە تەنیا قەیرانی سیاسی زیاتر دەکات.

لایەنە شێعەکان جەختیان کردووەتەوە کە بە ئامانجی بەدیهاتنی بەرژەوەندی وڵات پەرۆشی هاوکاریکردنین لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە بە تایبەت بۆ پێکهێکانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی./.