سویسرا بە ملیۆنان دۆلار لە داراییەکانی حوسنی موبارەکی ئازاد کرد

(0) / / ئەفریقیا / حوسنی موبارەک


Apr 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

داواکاری گشتی سویسرا دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە سەر تۆمەتەکانی سپیکردنەوەی پارە و تاوانە ڕێکخراوەکانی حوسنی موبارەک و حکومەتەکەیی داخست.

لە بەیاننامەیەکی داواکاری گشتی سویسرادا هاتووە کە بە هۆی تەواونەبوونی بەڵگەکان، کەسێک لەو دۆسیەدا بە تۆمەتبار دانەنراوە و بۆ ئەمەش دۆسیەکە لە پاش 11 ساڵ دادەخرێت و 429 ملیۆن دۆلار لە داراییەکانی حوسنی موبارەک و کەسە نزیکەکانی ئازاد دەکرێت.

دۆسیەکە لە سەرەتاوە 14 تۆمەتباری هەبوو، بە تایبەت دوو کوڕەکەی حوسنی موبارەک. هەروەها لە سەر ئەم دۆسیەش دەست بە سەر داراییەکانی 28 کەس و 45 دامەزراوەدا گیرا.

بەڵام داواکاری گشتی سویسرا ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە 5 کەس بووە بێ ئەوەی کە ڕوونی بکاتەوە ئەوانە کێ بوون./.