هەرێم: نەوتی خۆمانە و خۆمان دەیفرۆشین
(0) /
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەندای شاندی هەرێم بوو بۆ بەغدا، ئاشکرای کرد کە داواکاری و پێشنیاری حکومەتی ناوەندی سەبارەت بە دامەزراندنی کۆمپانیایەک لە هەرێم کە خاوەندارێتییەکەی لای ئەوان بێت، ڕەتکراوەتەوە.
عەبدولحەکیم خەسرەو وتی: ئێمە کە سەردانی بەغدا دەکەین لە سەر شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان وتووێژ دەکەین.
ناوبراو وتی: پێشتر لە گەڵ بەغدا لە سەر ئەوە ڕێکەوتووین کە یاسای نەوت و گاز لە سەر حیسابی دۆسیەی بودجە چارەسەر ناکرێت.
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێم وتی کە هەرێم لە وەڵامی پێشنیارەکەی بەغدا ڕایگەیاندووە کە کۆمپانیایەک لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە دابمەرزێت کە موڵکی خەڵکی کورد بێت و تەواوی پابەندییەکان لە چوارچێوەی ئەو کۆمپانیایەدا ڕێک دەخرێنەوە.
وتیشی کە ئەوەمان بۆ لایەنی عێراقی ڕوون کردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان بە پێی مادەی 112 ی دەستوور، بڕگەی دووەم، نەوتەکەی دەفرۆشێت./.
تێبينيێك بنێرە: