تا ئێستا چەند سەربازی ئۆکرانیا لە شەڕەکەی ڕووسیا کوژراون؟

(0) / / ئەورووپا / ئۆکرانیا ڕووسیا


Apr 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا ئاماری سەربازە کوژراو و بریندارەکانی وڵاتەکەیی خستەڕوو.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی بە کەناڵی سی ئێن ئێن ی ئەمریکای ڕاگەیاند کە نزیکەی 10 هەزار سەربازی ئۆکرانیا لە شەڕی 50 ڕۆژەی ڕووسیا بریندار بوون.

ناوبراو وتی کە 2500 تا 3000 سەربازی سوپای ئۆکرانیاش لەم شەڕەدا کوژراون.

زیلینسکی لە هەمان کاتدا ڕایگەیاند کە نزیکەی 19 هەزار سەربازی ڕووسیاش کوژراون.

وتیشی کە دیاریکردنی ژمارەی کوژراوەکانی مەدەنی بە هۆی گەمارۆدانی شارەکانەوە ئەستەمە دیاری بکرێت.

سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا سەبارەت بە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و ناوەکی لە لایەن ڕووسیاوە هۆشداریی دا./.