دیداری ئەردۆغان، وەفدێکی حیزبی بوو نەک حکومی
(0) /
سەرتیپ جەوهەر
چەند تێبینیەك لەسەر سەردانەكەی ئەمڕۆی مەسرور بارزانیی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ وەفدی یاوەریی.
یەكەم: ئەو سەردانەی توركیا سەردانێكی حزبیی دیارە نەك حكومیی، تەواوی ئەندامانی وەفدەكە پارتی بوون. ئەم جۆرە سەردانە بۆ وڵاتێكی دراوسێی گرنگ و بۆ پرسی گرنگ بەڵام وەفدێك لەتەنها ئەندامانی حزبێك دوو خوێندنەوەی لێدەكرێت، لەلایەك خراپی دۆخی ناوخۆی كوردستان و ئەو لێكترازانەی هەیە بەتایبەت لەنێوان پارتی و یەكێتیی، لەلایەكی دیكە ئاستی كاریگەریی و بوونی یەكێتیی و گۆڕانی لەم كابینەیە بەتەواوی پێشان دەدات.
دووەم: شێوەی دانیشتنی وەفدەكە (كەبەناوی هەرێم بڵاوكراوەتەوە) لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان! دانیشتنێكی زۆر ناهاوسەنگ و نا پرۆتۆكۆلی بوو. لەدانیشتنی فەرمانبەران بەڕێوبەرەكەیان دەچوو.
سێیەم: ئامادەبوونی هاكان فیدان سەرۆكی دەزگای موخابەراتی تورك (میت) لەو دانیشتنە ماناو مەغزای تایبەتی خۆی هەیە. وێنەی دانیشتنەكە تەنها لەپەیوەندی هەلادولادا نادوێت بەڵكو لێكدانەوەی دیكەی بۆ دەكرێت كە رەنگە رۆژانی داهاتوو دەربكەوێت، بەتایبەت سەرەتای بڵاوكردنەوەی هەواڵەكە وێنەی هاكان فیدان كە لەدانیشتنەكە ئامادەیە لەمیدیای حكومەت پارتی (رەسمیی و سێبەر) بڵاوكرایەوە، بەڵام دوای ماوەیەكی كورت ئەو وێنەیەیان لەمیدیاكانی خۆیان سڕیەوە! ئەمەش مانای تایبەتی خۆی هەیە./.
تێبينيێك بنێرە: