مەسعود بارزانی چۆن باسی کەرکوکی کردووە؟

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی


Apr 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق چەند لێدوانێکی نوێی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی لە سەر کەرکوک ئاشکرا کردووە.

شاخەوان عەبدوڵڵا ڕایگەیاندووە کە لە چاوپێکەوتنێکی شەممە 16 ی نیسان ی 2022 لە گەڵ مەسعود بارزانی کۆمەڵە پرسێکی تایبەت بە عێراق، کوردستان و کەرکوک تاوتوێ کراوە.

بە وتەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بارزانی جەختی لە سەر خزمەتکردن و چارەسەرکردن و چاککردنی دۆخی کەرکوک کردووەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە ڕێنمانییەکانی بارزانی هەمیشە ئەوەیە لە هەر ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکدا خزمەتکردنی خەڵک و پارێزگاریکردن لە دەسکەوتەکانی گەلەکەمان لە پێشینەی کارەکانەوە بێت./.