مەسرور بارزانی چۆن باسی پەکەکە دەکات؟

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Apr 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بە هۆی شەڕ و پێکدادانی نێوان پەکەکە و تورکیاوە 800 گوندی هەرێم چۆڵ کراوە. داواشیکرد کە ئەندامانی پەکەکە خاکی هەرێمی کوردستان بە جێ بێڵن.

مەسرور بارزانی کە سەردانی بەریتانیای کردووە، داوای لە پەکەکە کرد لە خاکی هەرێمی کوردستان پاشەکشە بکات.

ناوبراو پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیای بە ئاسایی ناو برد و وتی کە پەکەکە ڕێز لە دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان ناگرێت.

بارزانی وتی کە پەکەکە لە جێی ئەوەی کە لە خاکی خۆیاندا خەبات بکەن هاتوونەتە خاکی هەرێم، ئێمە سەرجەم هەوڵەکانمان بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتیانەی ئەم کێشە خستەگەڕ بەڵام بەردەوامی هێرشەکانی پەکەکە و تورکیا کاریگەری لە سەر ئێمە دادەنێت.

وتیشی کە باشترین بژاردە ئەوەیە کە ئەندامانی پەکەکە خاکی هەرێم بە جێ بێڵن و لە خاکی خۆیاندا خەبات بکەن و کێشەکە لەوێدا چارەسەر بکرێت./.