تورکیا لە 60 کیلۆمەتری قووڵایی خاکی هەرێم بنکەی سەربازی دەکاتەوە

(0) / / كوردستان / تورکیا پەکەکە


Apr 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

میدیاکانی تورکیا پلانێکی حکومەتی ئەو وڵاتەیان بۆ درووستکردنی بنکەیەکی سەربازیی دیکە لە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی تورکیا، پاش تەواوبوونی پرۆسە سەربازییەکانی ئەمجارە لە هەرێمی کوردستان، سوپای تورکیا ناکشێتەوە بەڵکوو تا نەهێشتنی هەڕەشەکان لە هەرێم دەمێنێتەوە و لە 60 کیلۆمەتری قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان بنکەیەکی سەربازی دیکە دەکاتەوە.

ئەوان ئاماژەیان بەوە داوە کە بەرپرسانی باڵآی هەرێمی کوردستان لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە هاوکاری حکومەتی تورکیا دەکەن./.