شاندێکی سوننەکانی عێراق لە گەڵ بارزانی کۆبووە

(0) / / ئاسیا / مەسعود بارزانی محەممەد حەلبوسی


Apr 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

شاندێکی سیاسی لە سوننەکانی عێراق لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبوونەوە.

ئەو شاندە پێکهاتبوو لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە، محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ئەحمەد جبوری ئەندامی پەرلەمانی عێراق.

ڕاگەێندراوێکی بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوە داوە کە لەو کۆبوونەوەدا تیشک خراوەتە سەر بارودۆخی سیاسی عێراق و کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و جەختیش لە سەر هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بەم قەیرانە سیاسییە و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کراوەتەوە./.