وەزیری نوێی بەرگری سوریا دەستنیشان کرا
(0) /
سەرۆک کۆماری سوریا وەزیری نوێی بەرگریی ئەم وڵاتەی دەستنیشان کرد.
بەشار ئەسەد ئەمڕۆ پێنج شەممە فەریق عەلی مەحمود عەباس ی وەک وەزیری نوێی بەرگریی ئەم وڵاتە دەستنیشان کرد.
عەلی مەحمود عەباس دەبێتە شوێنگرەوەی عەلی عەبدوڵڵا ئەیوب کە ماوەی وەزارەتەکەی بە کۆتایی هاتووە و لە کانوونی دووەمی 2018 تا ئێستا لەو پۆستەدا بووە.
عەلی مەحمود عەباس پێشتر سەرۆک ئەرکانی سوپای سوریا بووە، خەڵکی لازقیە و دەبێتە پێنجەم وەزیری بەرگری سوریا لە ساڵی 2011 تا ئێستا کە قەیرانی ناوخۆیی بەرۆکی ئەم وڵاتەی گرتووەتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: