پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق لە سەر ڕووداوەکانی شەنگال ڕوونکردنەوە دەدات

(0) / / ئاسیا / شەنگال یەبەشە


May 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا لە سەر ڕووداوە ئەمنییەکانی شاری شەنگال هاتە دەنگ.

لە بەیاننامەیەکی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراقدا هاتووە کە ناوچەی سنۆنی سەر بە شەنگال لە شەوی یەک شەممە و بەرەبەیانی دووشەممەوە ڕووداوی ئەمنیی بە خۆوە بینیوە کە پێویستە خەڵکی عێراق لێی ئاگادار بن.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە گرووپێک بە ناوی یەبەشە چەندین ڕێگای سەرەکیی هاتووچۆی نێوان سنۆنی و خانسور و گوندەکانی دەروبەریان داخست و ڕێگرییان لە هاتووچۆی هاووڵاتیان لەو ناوچە کردووە.

بە پێی ئەو بەیاننامەیە، لە ڕۆژی دووشەممە پرۆسە هاوبەشەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا هەوڵی کردنەوەی ڕێگاکانیان داوە بەڵام قەناس بەدەستەکان تەقەیان لێکردوون.

فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە بە پێی یاسا مامەڵە لە گەڵ ئەو گرووپەدا کراوە و سەرجەم ڕێگاکانیش کراونەتەوە./.