شەڕی ئۆکرانیا کەی کۆتایی دێت؟

(0) / / ئەورووپا / ئۆکرانیا ڕووسیا ئەمریکا


May 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەمریکا وادەی کۆتایی هێنانی شەڕی ئۆکرانیای ڕاگەیاند.

لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو یەکلایی دەبێتەوە.

ناوبراو وتی کە ئەمریکا بۆ دژایەتی ڕووسیا چەکی زیاتری ڕەوانەی ئۆکرانیا کردووە.

وەزیری بەرگری ئەمریکا وتی کە ئۆکرانیا لە ئێستادا زیاتر پێویستی بە دژە تانک و دژە فڕۆکە و مووشەکە.

ئەمریکا یەکەم وڵاتی هاوکاری ئۆکرانیا لە شەڕی دژ بە ڕووسیا بووە و تا ئێستا چەندین ملیار دۆلار کەلوپەلی سەربازیی ڕادەستی کیێڤ کردووە./.