پارێزگاری دهۆک ژمارەی خێزانە ئاوارەکانی شەنگالی ئاشکرا کرد

(0) / / كوردستان / عەلی تەتەر شەنگال


May 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند کە بە هۆی ئاڵۆزییەکانی سنوری قەزای شەنگال، نزیکەی 1700 خێزان کە لە زیاتر لە 10 هەزار کەس دەبن، ئاوارە بوون و گەیشتوونەتە ئەم پارێزگایە.

عەلی تەتەر ڕایگەیاند کە زیاتر لە 10 هەزار کەس لە شەنگالەوە بە هۆی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە ئاوارەی پارێزگای دهۆک بوون.

ناوبراو وتی کە ئەو کەسانە لە نێو کەمپ و کەسوکارەکانیان لە گوند و کۆمەڵگاکان نیشتەجێ کراون و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێم بۆ هاوکاریکردنی ئەوان ڕاسپێردراون./.