ڕۆیتەرز: میری قەتەر ئەم هەفتەیە سەردانی ئێران و ئەورووپا دەکات

(0) / / ئەورووپا / شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی


May 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەردانەکەی میری قەتەر بۆ ئێران و ئەورووپا بە ئامانجی هەوڵدانە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی و ئاسایشی وزە لە ئەورووپا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند کە شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی، میری قەتەر، ئەم هەفتەیە سەردانی هەر یەک لە وڵاتانی ئێران، ئەڵمانیا و بەریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپی دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە میری قەتەر هەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران و هەروەها ئاسایشی وزەی ئەورووپا تاوتوێ دەکات.

میری قەتەر سەرەتا سەردانی تاران دەکات و پاشان سەردانێکی چەند ڕۆژەی بۆ وڵاتانی ئەورووپی دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە کە تەوەری سەرەکیی وتووێژەکانی شێخ تەمیم تایبەتە بە دۆخی ڕاگیراوی دانوستانەکانی ڤیەننا و هەروەها ناردنی گازی ناوچەکە بۆ ئەورووپا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش پشتڕاستی کردووەتەوە کە میری قەتەر سەردانی ئەم وڵاتە دەکات./.