نهێنی کۆبوونەوەی باڵیۆزی ڕووسیا و بارزانییەکان ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی مەسعود بارزانی


May 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا، دوێنێ سێ شەممە 10 ی ئایاری 2022، لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبووە.

ئالبرۆس کواتراشف باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق لە گەڵ هەر یەک لە مەسرور بارزانی و مەسعود بارزانی کۆبووە.

سەرەڕای ئەوەی کە ڕاگەیاندنەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئاماژەیان بەوە داوە کە لە کۆبوونەوەکاندا پرۆسەی سیاسی عێراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەم وڵاتە و تێپەڕاندنی قەیرانی ئێستا لە گەڵ دۆسیەی سوریا و کوردانی ئەو وڵاتە و هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ کراوە، بەڵام نهێنییەک لەو کۆبوونەوانەدا باس کراوە کە پەیوەندی بە هەوڵەکانی ئەم دواییەی پارتی بۆ هەناردەی گازی هەرێمی کوردستان هەبووە.

دەوترێت کە باڵیۆزی ڕووسیا بە ڕاشکاوانە داوای لە بارزانییەکان کردووە واز لە درووستکردنی هێڵی بۆری گواستنەوەی گازی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بێنن و لە سەر دۆسیەی گاز لە گەڵ یەکێتی ئەورووپا و ڕۆژئاوا نەبن./.