مەسرور بارزانی: هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


May 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراودا بەڕێوە دەچێت.

مەسرور بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا وتی کە وتووێژەکان لە گەڵ حکومەتی ناوەندیی عێراق بەردەوامە و سەرجەم زانیارییەکانمان ڕادەستی ئەوان کردووە.

پێشتر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی مانگی تشرینی یەکەمی 2022 ی وەک کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد./.