نێچیرڤان بارزانی بۆ بە نهێنی سەردانی سلێمانیی کردووە؟

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


May 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

چەند سەرچاوەیەکی میدیایی ڕایانگەیاندووە کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی لەناکاو و ڕانەگەێندراو سەردانی پارێزگای سلێمانیی کردووە و پاش چەند کۆبوونەوەیەک لە گەڵ بەرپرسانی سنورەکە گەیشتووەتەوە هەولێر.

بە پێی ئەوەی کە باس کراوە، سەۆرکی هەرێم لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی – هاوینەهەواری دوکان – لە گەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای یەکێتی کۆبووەتەوە و تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتیی کردووە.

ئەوانەش کە نێچیرڤان بارزانی لە گەڵیاندا کۆبووەتەوە، بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە میدیاییەکان، لە کەسانی باڵا و دەستڕۆیشتووی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوون./.