ئایا حەلبوسی دوور دەخرێتەوە؟
(0) /
هەوڵی کۆکردنەوەی واژۆ لە لایەن ئەندامانی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق بە ئامانجی دوورخستنەوەی محەممەد حەلبوسی دەستیپێکرد.
هادی سەلامی ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆ لە دژی حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان دەستیپێکردووە و داوامان کردووە کە دەست لە کار بکێشێتەوە.
ناوبراو هۆکارەکەشی وا باس کردووە کە سەرۆکی پەرلەمان بەرامبەر بە باسم خەشان ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمان هەنگاوێکی نادەستووریی ناوە.
چوارشەممەی ڕابردوو محەممەد حەلبوسی ڕێگریی لە بەشداری باسم خەشان لە کۆبوونەوەی پەرلەمان کرد بە بیانووی ئەوەی لە ناو هۆڵی پەرلەمان دەنگی بەرز کردووەتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: