ئەڵمانیا: ئامانجی هاوبەشی ئەورووپا شکستی ڕووسیایە لە ئۆکرانیا

(0) / / ئەورووپا / ئۆکرانیا ئەڵمانیا


May 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا شەڕی ئۆکرانیای بە گەورەترین قەیرانی بەردەم مێژووی یەکێتی ئەورووپا ناو برد و وتی کە ئێمە یەک ئامانجی هاوبەشمان هەیە و ئەویش شکستی ڕووسیایە و نابێت لەم شەڕەدا بە هیچ شێوازێک سەرکەوتن بە دەست بێنێت.

ئولاف شۆڵتز شەڕی ئۆکرانیای بە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی ناو برد و وتی کە وڵاتانی ئەورووپی وەک قەیرانەکانی دیکە بە یەکڕیزی ڕوبەڕوی دەبنەوە.

ناوبراو وتی کە بەم هۆیەوە ئەڵمانیا بە شێوازی جۆربەجۆر پاڵپشتی لە ئۆکرانیا دەکات./.