تورکیا هێرشی کردەوە سەر پارێزگای سلێمانی
(0) /
بەیانی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا سنوری هەر دوو گوندی جەلەمۆرد و دووتەقەڵی بناری خاڵخاڵانی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەریان لە قەزای چەمچەماڵ بۆردومان کرد.
هێمن بەهجەت بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر ڕایگەیاندووە کە بۆردومانەکە کاتژمێر 9 ی بەیانی ئەمڕۆ بووە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا هایلۆکسی کردووەتە ئامانج و بە تەواوی سووتاوە.
ناوبراو وتی کە بۆردومانەکە بە بیانووی بوونی بارەهای پەکەکەیە بەڵام نازاین کە بارەگای وەها هەیە یان نە.
بە وتەی ئەو بەرپرسە، لە ئاکامی بۆردومانەکەی تورکیا 5 کەس کوژراون./.
تێبينيێك بنێرە: