لە کۆبوونەوەی نێوان سەڵاحەدین بەهائەدین و نوری مالیکی چی گوزەرا؟

(0) / / كوردستان / نوری مالیکی سەڵاحەدین بەهائەدین


May 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا کۆبووە.

بە پێی ڕاگەێندراوێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەڵاحەدین بەهائەدین و نوری مالیکی سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دۆخی چەقبەستووی سیاسی عێراق و ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کورد و شێعە و هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق وتووێژ کراوە.

ڕاگەێندراوەکە دەڵێت کە هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لە سەر پێویستی باشترکردنی دۆخی ئابوری و ژیانی خەڵکی عێراق کردووەتەوە.

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەردەوامی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکدا نییە و پێویستە کێشەکان چارەسەر بکرێن./.