پلاسخارت لە کوردستان بە نیازی چییە؟

(0) / / كوردستان / جنین پلاسخارت


May 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق بانگهێشتی سەرۆکی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ کۆبوونەوەیەک کە بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە نوێنەرایەتی ئەو ڕێکخراوە بەڕێوە بچێت.

هەندێک سەرچاوەی میدیایی ڕایانگەیاندووە کە کۆبوونەوەکە تایبەتە بە پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی وادەیەک بۆ بەڕێوەچوونی ئەو پرۆسەیە بۆ ئەوەی چیدی دوا نەخرێت.

جنین پلاسخارت ڕایگەیاندووە کە وەک هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی عێراق بە گرنگییەوە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانیش دەڕوانێت و دەیانەوێت چاودێریی پرۆسەکە بکەن بۆ ئەوەی کە پرۆسەکە بە پاک و بێگەردی بەڕێوە بچێت./.