وەزیری دەرەوەی سوریا کەوتە ڕیزی سزاکانی بەریتانیاوە
(0) /
بەریتانیا سزای بە سەر 6 بەرپرسی باڵای سوریادا سەپاند. وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەش لە ڕیزی سزاکاندایە.
لە درێژەی سیاسەتەکانی وڵاتانی ئەورووپی لە دژی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند کە 6 بەرپرسی باڵای سوریا بە تایبەت وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە سزایان بە سەردا سەپاوە.
بەدەر لە فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا، ناوی لونا شبەل ڕاوێژکاری بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەش دەبینرێت./.
تێبينيێك بنێرە: