لاهور شێخ جەنگی داوای ئامادەبوون لە یەکێتییەکان دەکات
(0) /
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوای لە ئەندامان و لایەنگرانی ئەم حیزبە کردووە کە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بە تایبەت لە کەرکوک و ناوچە کێشە لە سەرەکان ئامادە بن.
لاهور شێخ جەنگی لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ کادیرانی حیزبەکەی وتی کە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان شەفافیەتی تێدا نییە و پێویستی بە چاکسازی تەواو هەیە و هەڵوێستی یەکێتی ئەوەیە کە ئەو دۆسیەیە بە بەغداوە ببەسترێتەوە.
ناوبراو لامەرکەزیەتی بە هۆکاری بەهێزبوونی قەوارەی هەرێم ناو برد و وتی کە نەک تەنیا لە سلێمانی بەڵکوو دەبێت لە سەرجەم پارێزگاکان جێبەجێ بکرێت.
هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند کە مەرجی مانەوەی ئەم حیزبە لە کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێکردنی داواکاری لامەرکەزیەتە./.
تێبينيێك بنێرە: