سەردانەکەی لاهور شێخ جەنگی بۆ مەزاری ئەنفالکراوان لە گوندی دێبنە بەبێ هەمانگی و ئاگاداری بووە
(0) /
ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان، لە بارەی سەردانەکەی لاهور شێخ جەنگییەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان دەربارەی سەردانەکەی، لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، بۆ مەزاری پیرۆزی ئەنفالکراوان، لە گوندی دێبنە لە ناحێی ڕزگاری، سەربە قەزای کەلار، ڕیدەگەیەنێت:"دوێنێ (٢٠٢٤/٩/١٤) سەرۆکی بەرەی گەل
بەبێ هەمانگی و ئاگاداری ئێمە چونەتە مەزاری پیرۆزی ئەنفالکراوان لەدێبنە و دەرگای مەزارەکەیان کردوەتەوە چونەتە ژورەوە و دواتر دەرگاکەیان بە کراوەیی بەجێهێشتووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان، ڕونیشی کردۆتەوە:" هەر وەفد و لایەنێک بیێەوێت سەردانی مەزاری ئەنفالکراوان بکات پێشتر هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەەبەرایەتیمان دەکات و ئێمەش پێشوازی لێدەکەین، بۆیە ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئیدانەی ئەم سەردانە دەکەین و پێمان وایە مەزاری پیرۆزی ئەنفالکراوان بەکارهێنراوە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و بەرژەوەندی سیاسی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان، ئاشکرایشیدەکات:"ئەنفال پرسێکی نەتەوەتیە و زۆر لەوە گەورەترە لایەنێک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاریبهێنێت، بەهیچ شێوەیەکیش رێگەنادرێت مەزاری ئەنفالکراوان بۆ بانگەشەی حزبی بەکاربهێنرێت چونکە شوێنکی گشتییە.
تێبينيێك بنێرە: