بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە نهێنی سەردانی سعوودیەی کردووە

(0) / / ئاسیا / ئیسرائیل سعوودیە


May 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە بەرپرسێکی باڵای تەل ئەبیب لەم ماوەیەدا سەردانی سعوودیەی کردووە.

کەناڵی 12 ی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە بەرپرسێکی باڵای تەل ئەبیب بە نهێنی سەردانی سعوودیەی کردووە و لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە چۆنیەتی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییە ئەمنییەکانی تاوتوێ کردووە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە دوور نییە لە پاش سەردانەکەی بایدن بۆ سعوودیە کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بکرێت، بەیاننامەیەکی فەرمی لە سەر گۆڕانکاری لە پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سعوودیە بڵاو ببێتەوە.

هاوکات میدیای فەرمی ئیسرائیل (کان) ڕایگەیاندووە کە تەل ئەبیب دەیەوێت سەردانەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئامانجی شکستی دانوستانەکانی ڤیەننای تایبەت بە دۆسیەی ناوەکی ئێران بەکار بێنێت./.