ئێران و عێراق هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی خۆڵبارین دەدەن

(0) / / ئاسیا / ئێران عێراق


May 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی ئێران سەردانی عێراقی کرد.

عەلی سەلاجقە ئەمڕۆ شەممە گەیشتە بەغدا و لە لایەن وەزیری ژینگەی عێراقەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشوازیی لێکرا.

سەردانەکەش بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان و ئامادەکارییە بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتنێک لە نێوان تاران و بەغدا.

هەر دوو لا ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاری لە چەندین دۆسیەی وەک وەک گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و خۆڵبارینەکان دەربڕیوە./.