ئێران لە قۆناغە جیاجیاکاندا هاوکاری گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە
(0) /
دیپلۆماتکارێکی پێشووی هەرێمی کوردستان لە تاران جەختیکردەوە کە دەبێت دیواری بێ متمانەیی لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان لە ناو ببرێت.
محەممەد سدیق ئەحمەد لە کۆنفرانسێک بە ناونیشانی " هەرێمی کوردستانی عێراق، لە کێشەکانەوە تا دەرفەتەکان " کە بە هاوکاری ئەنجومەنی ئێرانیی توێژینەوەکانی ڕۆژئاوائ ئاسیا بەڕێوەچوو، وتی: لە ئێستادا چەشنێک لە بێ متمانەیی لە پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان دەبینرێت و ئەمەش بووەتە هۆی لەناوچوونی دەرفەت و دەفرایەتییەکانی نێوان هەر دوو لا و بەردەوامی ئەمەش دەتوانێت ئەنجامی نەخوازراوی بە دواوە بێت.
ناوبراو وتی: خەڵک، لایەنە سیاسییەکان و سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پاڵپشتی کراون و لە بۆنە جیاجیاکاندا سوپاسی خۆیان سەبارەت بەو هاوکاری و پاڵپشتییە باس کردووە، بە تایبەت لە کاتی بۆردومانی کیمیایی هەڵەبجە و هێرشەکانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان و ئەو هاوکارییانەش قەد لە بیر ناکرێت.
محەممەد سدیق ئەحمەد وتی: نابێت ئەو تێڕوانینە هەبێت کە خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرەی دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئێران و گەل و حکومەتی ئەم وڵاتەدان.
ئەو دیپلۆماتکارەی پێشووی هەرێمی کوردستان لە تاران بە ئاماژە بەوەی کە لە ئێستادا شوێنی دیپلۆماسی گشتی و ڕۆشنبیری لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان خاڵییە، وتی: خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕێزی تایبەت لە کەلتور بە تایبەت مۆسیقا دەگرن و ئەمەش ڕاستییەکە کە دەبێت بە باشترین شێواز بۆ لێک نزیککردنەوەی خەڵکی هەر دوو لا کەڵکی لێ وەربگیرێت.
ناوبراو وتی کە توانا و دەفرایەتییەکان لە بواری زانستی و زانکۆکان ئاوڕی جیدیی لێنەدراوەتەوە و و زاڵبوونی تێڕوانینی ئەمنی بووەتە هۆی لەدەستچوونی دەرفەتە تایبەتەکانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان.
وتیشی کە هەرێمی کوردستان لە کێشە نێودەوڵەتییەکاندا هەوڵی ئەوەی داوە چالاکییەکی دژ بە ئێران نەبێت و بەرپرسانی هەرێم بەردەوام ئەوەیان ڕەتکردووەتەوە کە ئەم ناوچەیە بووبێتە شوێنی ئەندامانی دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکانی ئیسرائیل.
محەممەد سدیق ئەحمەد وتی: متمانەی دوولایەنە لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ڕووی لە دابەزین کردووە. هەرێمی کوردستان ئیرادەی جیدی و توانای بۆ هاوکاری لە گەڵ دراوسێکان لە پێناو یەکگرتنی ناوچەیی و گەیشتن بە گەشەپێدانی هاوسەنگ و جێگیربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە هەیە./.
تێبينيێك بنێرە: