هێزەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دەردەکرێن

(0) / / كوردستان / تورکیا هەرێمی کوردستان


May 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

 پەرلەمانی عێراق هەوڵێکی بۆ دەرکردنی هێزەکانی تورکیا لەم وڵاتە دەستپێکردووە. هێزەکانی تورکیا زیاتر لە هەرێمی کوردستان جێگیر کراون.

 مەهدی تەقی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق وتی کە پەرلەمان هەوڵێکی جیدیی بۆ دەرکردنی هێزەکانی تورکیا دەستپێکردووە.

ناوبراو وتی: ئامانجی ئەندامانی پەرلەمان دەرکردنی هێزەکانی تورکیا لە باکوری عێراق و هەرێمی کوردستانە، بڕیارە کۆبوونەوەی پەرلەمان و حکومەتی عێراقیش بۆ تاوتوێکردنی ئەم پرسە و گرتنەبەری میکانیزمی پێویست بەڕێوە بچێت.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی: بێدەنگی لە بەرامبەر هێزەکانی تورکیا لە عێراق، هاندەری هاتنی ئەو هێزانە بەروەو قووڵایی زیاتری خاکی عێراق دەبێت، ئەمەش پێشێلکردنی سەروەی عێراق و هەڕەشەیە لە سەر ئاسایشی نیشتمانی و نابێت لە بەرامبەریدا بێدەنگ بین./.